English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کاتی کۆتایی ئه‌م وەرزی تۆپی پێ لە ئیتاڵیا دیاریکرا
2020-05-21 [10:02 AM]

ZNA - ھەولێر


یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا، دوێنێ کۆبوونەوەیەکی نوێی ئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی رێگە و شێوازێک بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکانی تۆپی پێی ئەو وڵاتە، کە زیاتر لە دوو مانگە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیراون.

بەگوێرەی هەواڵی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا، یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیاریداوە خولەکانی پلە یەک، پلە دوو و پلە سێی تۆپی پێ تەواو بکرێن و خولی پلە چوارەکانیش هەڵبوەشێنرێتەوە.

ئەو سەرچاوانە دەشڵێن، تاوەکو 20ی مانگی ئاب دەرفەت دراوە کە وەرزی ئێستای سێریا ئەی تەواو بکرێت، واتە دەبێ بەر لەو ماوەیە خولەکە تەواوبکرێت، ئەگەرنا رێگە نادرێت هیچ یارییەکی خولەکە لەدوای ئەو ماوەیە بەڕێوەبچێت.

 

 

یاری لووتکەی سێریا ئەی

هەروەها بەپێی ئەو سەرچاوانە، رۆژی 31ی ئاب بە دوایین رۆژی ئەم وەرزە دانراوە، کە بڕیارە لەو رۆژەدا یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا ئەنجام بدرێت.

لە کۆبوونەوەکەی یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیادا بڕیار لەسەر ئەوەش دراوە کە رۆژی 1ی ئەیلوول سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی نوێی تۆپی پێ بێت لە ئیتاڵیا، کە دەکرێت یارییەکانی وەرزی داهاتوو لەدوای ئەو بەروارە دەستپێبکەن.

لەبارەی خولی تۆپی پێی خانمانی ئیتاڵیاشەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیتاڵیا هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی لەسەر چارەنووسی خولەکە نەداوە، بەرپرسانی یەکێتییەکە دەیانەوێت چاودێری ئەوە بکەن کە یانەکان تا چەند پابەند دەبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و هەروەها بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک سەبارەت بە کاروبارە داراییەکان.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 2893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad