ZNA - هەولێر
چەند وەزیرێکی کابینەی پێشووی حکومەتی عێراق بە تۆمەتی گەندەڵی دەکەونە بەر لێپرسینەوە.
حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، چاکسازیی کارگێری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو بە تۆمەتی گەندەڵی، بەشێک لە بەرنامەی چاکسازیی حکومەتی کازمییە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەروەها گوتی: پێداویستییە تەکنیکی و دارایی و لۆجیستییەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دابین دەکرێن.
ئەم هەواڵە 9133جار خوێندراوەتەوە |