English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گه‌رمای عێراق لە سەر کەم کردنەوەی كۆرۆنا کاریگەر نەبووە
2020-05-21 [11:54 AM]

ZNA - هەولێر


ئه‌دهه‌م ئیسماعیل نوێنه‌ر‌ی رێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه٢١ی ئایار‌ رایگه‌یاند، زیادبوونی ناوچه‌ كه‌ره‌نتینكراوه‌كان به‌هۆی تووشبوونی ژماره‌یه‌كی زیاتری خه‌ڵك، سه‌لماندی كه‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەم ناکاتەوە.

نوێنه‌ری رێکخراوەی ته‌ندروستیی جیهانی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی رۆژنامه‌وانیدا، گوتوویەتی، له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌ عێراق تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئه‌مه‌ش ده‌ریخست به‌رزیی پله‌كانی گه‌رما نابێته‌  هۆی ته‌شه‌نه‌نەسه‌ندنی په‌تاكه‌.

هەتا ئێستا ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  لە عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ سێ هه‌زار و 724 كه‌س و لەم ژمارەیە دوو هه‌زار و 438 كه‌س  چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 134 كه‌سیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 4417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad