English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران بەرەو مەترسی دڕوات
2020-05-21 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 392 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە بەوەش کۆی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا گەیشتە 129 هەزار و 341 حاڵەت.

ڕۆژی پێنجشەمە کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 392 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 129 هەزار و 341 حاڵەت.

هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 66 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7249 کەس.

شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ زیاتر لە 100 هەزار نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad