English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری ناوخۆ: مەترسیی كۆرۆنا هێشتا لە هەرێمی كوردستان ماوە
2020-05-21 [12:30 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وەزیری ناوخۆ ڕایدەگەیەنێت، دەبێت لە ڕۆژانی جەژن خەڵكی پابەندی بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ بن، چونكە دامەزراوەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە بۆ كۆنترۆڵكردنی هاتووچۆ دێنەوە سەرشەقامەكان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ـی ئایار، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەترسیی كۆرۆنا هێشتا لە هەرێمی كوردستان ماوە و بەپێی ئەو حاڵەتانەی لە سلێمانی و هەولێر لەو ڕۆژانە تۆمار كراون، دەبێ هەڵوەستەیەكی رژدی لەسەر بكەین.

وەزیری ناوخۆ گوتی، ئێمە لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕێكاری پێویستمان لە كاتی خۆیدا ئەنجام دا و هۆكاری سەركەوتنی ئێمەش ئەوەبوو كە لە كاتێكی زوودا دەستمان بە ڕێكارەكان كرد، بەڵام ئەو ڤایرۆسە لەناو كۆمەڵگەكەمان هێشتا ماوە و سەركەوتن بەسەر ئەو ڤایرۆسەدا ئەوكاتەیە كە ڤاكسینی پێویست لە ئاستی دنیا بۆ چارەسەریی ڤایرۆسەكە دەدۆزرێتەوە.

لەبارەی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە سێ‌ ڕۆژی جەژن ڕوونی كردەوە، لە ئەنجامی هەبوون و مەترسی و هەڕەشەی ئەو ڤایرۆسەیە لەسەر كۆمەڵگەی كوردستان، داوا دەكەین لە ڕۆژانی جەژن خەڵك پابەندی بڕیارەكان بن و هاتووچۆ نەكەن، چونكە دامەزراوەكانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە دێنەوە سەرشەقامەكان بۆ كۆنترۆڵكردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.

 

 





ئەم هەواڵە 3727جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad