English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامێکی لیژنەی دارایی: بەپێی یاسای چاکسازی دەرمالەکان رێکدەخرێنەوە
2020-05-21 [12:30 PM]

ZNA-هەولێر


ئەندامێکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری رێکخستنەوەی دەرماڵەکان، بەپێی یاسای چاکسازی دەبێت ‌و رێکدەخرێنەوە، ئەو پارەیەی کە بۆ حکومەت دەگەرێتەوە لە کاتی رێکخستنەوەی دەرمالەکان دیار نیە، بەلام ئەو بارگرانیە زۆرەی ھەیە لە رووی دارایەوە لە سەر شانی حکومەت بە رێژەیەکی زۆر کەمدەبێتەوە.


ئەرشەد حوسێن محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بڕیاری رێکخستنەوەی دەرماڵەکان، بەپێی یاسای چاکسازی دەبێت ‌و رێکدەخرێنەوە، ھێشتا حکومەت خۆشی نازانێ چەند پارەی بۆ دەگەڕێتەوە لە کاتی رێکخستنەوەی دەرمالەکان، ھەر کاتێک بڕیارەکە جێبەجێ کرا ئەوکاتە بڕی پارەی گەڕاوە ئاشکرا دەبێت، بەلام بە بروای من لە سەدا بیست و پێنجی ئەو بارگرانیەی کە لە رووی دارایەوە لە سەر شانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەیە کەم دەبێتەوە، ھەروەھا رێکخستنەوەی دەرمالەکان وەک خەلک لێی تێگەیشتوون کە دەلێن دەبردرێت وانیە، بەلکو ئەوانەی کە بە حەقی خۆیان لە پلەکاندانین تەنیا ھی ئەوان کەم دەکرێتەوە نەوەکو ببردرێت، واتا ھەر کەسە و بە پێی ئیش و کاری خۆی و حەقی خۆی دەرمالەی پێدەدرێت.


ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان گووتی: خالێکی تر لە یاسای چاکسازیدا کەم کردنەوەی گەندەلیە لە زۆر سێکتەردا، لەوانە پاسەوانی سنوور و پاسەوانی تایبەت، ھەموو ئەوانە رێکدەخرێنەوە و دێنە وە سەر میلاکی وەزارەتی ناوخۆ، ئێستا  چەندین جۆری یەکەی پاسەوانیمان ھەیە و ھەموویان رێکدەخرێنەوە، ھەروەھا خالێکی تر لە یاسای چاکسازیدا کۆکردنەوەی ھەموو خانەنیشانە بۆ یەک بەرێوبەرایەتی و سندوقی خانەنیشینی لەو بەرێوبەرایەتیەدا دادەنرێت و سوودێکی زۆری دەنێت بۆ حکومەت و خانەنیشان، بەشێک ھەن کە لە پلەکانی جۆیان بەرزتر خانەنیشکراون ئەوانە دەگەرێنەوە سەر پلەکانی خۆیان و خانەنیش دەکرێن.


ئەرشەد حوسێن محەمەد، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ھەندێک لایەن ھەن لە ناو حکومەت و ھەروەھا ئۆپۆزۆسیۆنیش کە حەز ناکەن ئەو کابینەیە سەرکەوتووبێت، چونکە ئەو کابینەیە زۆر راستی تێدایە، لە کابینەی پێشوودا دۆخی حکومەت زۆر خراپ بوو لە ھەبوونی کێشە لەنێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا و ھەروەھا ھەبوونی قەیرانی دارای، بۆیە وا بپدەچێت کە پێیان خۆش نەبێت حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی ئەو قازانجە گەورەیە بکەن، ھەروەھا  لە ناو زۆر بەی ئەحزابەکاندا نەھێشتنی گەندەلی زەرەریان پێبگەیێنێت و میزانیەیان کەمم ببێیتەوە و یاخود لە کەسەکانی ناو ئەحزابەکاندا، بۆیە دژایەتیان دەکرد، بەلام بە پشتیوانی خودا یاساکە پەسەند کرا لە پەرلەمانی کوردستان لەو مانگەش دەچێتە بواری گفتووگۆ کردن دا .


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 16834جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad