English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەڵامێک بۆ ئارێز عبدالله
2020-05-21 [12:44 PM]

ZNA-هەولێر



لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەربارەی خۆپیشاندان و تێکدانی ئارامی هەولێر جێگەی هەڵوێستە لە سەرکردنە 
کە ئارێز دەبێ ئەو راستیە بزانێت هەولێر هێندە ئاسان نییە تا ئارێز و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە بتوانن ئارامی و ئاوەدانی و پێکەوە ژیانی هەولێر تێک بدەن  
بە درێژایی مێژوو هەولێر شاری ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکتر قەبوڵکردن بووە . ئێستاش ناوەندی بڕیاری سیاسی و سەربازی و دبلۆماسی حکومەتی کوردستان و شاری شەهیدانە . هەرگیز تەختی حکومەتی کوردستان بە ئارێزەکان نارووخێت .
ئێمە لە سەرکردایەتی هەولێر قسە و لێدوانەکانی ئارێز عبدالله لە سەر یەکێتی هەژمار ناکەین . 
وە خۆپیشاندان و داوای خەڵک بە مافی ڕەوای خەڵکی کوردستان دەزانین و بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی خۆپیشاندان حکومەتی کوردستان ڕێکارەکانی مۆلەت وەرگرتنی دیاریکردوە و خەڵکی هەولێر پێویستی بە ئارێز نییە.

بەڵام بە ئارێز عبدالله و ئەوانەی وەک ئەو بیر دەکەنەوە دەڵێین گەر زۆرتان  مەبەستە و دەتوانن حکومەتی کوردستان بروخێنن فەرموون  شانسی خۆت و هاوفکرەکانت تاقی بکەوە تا بزانیت هەولێر و هەولێرییەکان چۆن وەڵامێکت دەدەنەوە .

پارتی دیموکراتی کوردستان 
ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارێزگای هەولێر
21/5/2020





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad