English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەمەزان کێڤلی: کورد بە یەکگرتووی دەتوانێ لە کابینەی نوێی عێراق دا پشکەکان بەدەست بێنێت
2020-05-21 [02:57 AM]

ZNA- هەولێر


کابینەی مستەفا کازمی تاکۆ ئێستا حەوت وەزارەتی ماون کە وەزیرانیا بۆ دابدرێت، دەبێت ئەو کەسانەی دەبنە وەزیر دەنگی پێویستی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەستبێنن لەوانە دوو وەزارەت بۆ کوردن.


رەمەزان کێڤلی، سەرۆکی کۆمەلەی ئەکادیمایی سیاسی لە دهۆک، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە بەردەم کابینەی مستەفا کازمی سێ پرسگێرێک هەیە یەک لەوانە پرسی کوردە پێویستە کێشەکانی لەگەل هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات ئەگەرنا ئەو کێشانە چارەسەرنەکرێن ئەوا کابینەکەی سەرکەوتوو نابێت بەوەی مافە دەستوورییەکان کورد زامن نەکات ئەویش بەهەمان رێگەی سەرۆکوەزیرانی پێشخۆی دەروات و دەکەوێتە زۆر کێشەی سیاسی و کۆمەلایەتی و شکست دەهێت بەپێجەوانەوەش راستە، پرسێکێ تر هەیە ئەویش کێشە کازمی ئەوە لەگەل ناوماڵی شیعی لە بەرامبەری زۆر کێشەی هەلپەسەردی، کێشەیەکی تر ئەوەیە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانانە لە عێراق لێرەدا کازمی پێویستی بە کورد هەیە بۆئەوەی بتوانێت باڵانسێک راگرێت.


رەمەزان کێڤلی گووتی: کورد دەبێت بە میکانزمێکی یەکگرتووانە کار بکات بۆ ئەوەی بتوانن ئەو پۆستانەی کە مافی کوردن لە کابینەی حکومەتی عێراق دا وەرگرن، بەپەرتەوەزی کورد ناتوانێت مافەکانی لە عێراقدا بەدەست بێنێت.


هەروەها رەمەزان کێڤلی سەرۆکی کۆمەلەی ئەکادیمیەکانی سیاسی دهۆک ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: لە وقوناغەدا کورد پێویستە  نەخشەیە ڕێگایەک بەکاربێنن بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی لەعێراق، لێرەشدا زۆر زەحمەتە هەموو مافەکانمان بەدەست بێنین چونکە زیاتر لە هێزێک لەعێراقدا بەرژەوەندی هەیە بۆ یەئەوەش زۆر زەحمەتە بۆ ئێمەی کورد.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 1189جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad