English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مایک پۆمپیۆ داوای لە مستەفا کازمی کرد، چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات
2020-05-23 [11:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە ، مستەفا کازمی و مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ هه‌ردوولا ئامادەکارییەکانیان بۆ دەستکردن بەگفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ کرد، مایک پۆمپیۆ داوای لە مستەفا کازمی کردووە کە چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات.

نوسینگه‌ی كازمی وتیشی، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، باس لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بۆ گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات کراوە کە چاوەڕان دەکرێت لەمیانیدا، چارەنووسی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق يەکلایی بکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکە ئەوەشی خراوەتەڕوو کە هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ هاوکارییە ئابوورى و سیاسی و ئەمنی نێوان هەردوو وڵاتیيان تاوتوێ کردووە.

باس لەوەشکراوە، هەردوولا قەیرانی ئابووری جیهان و کاریگەرییەکانیان لەسەر نرخی نەوت و رەنگدانەوەی لەسەر ئابووری عێراق و رێگەی چارەسەریان تاوتوێ کردوە.

لای خۆیەوە گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مۆرگان ئۆرتاگوس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، مایک پۆمپیۆ و مستەفا کازمی ژمارەیەک رۆژەڤی گرنگیان تاوتوێ کردووە لەوانە قەیرانی ئابووری عێراق و هەروەها ئامادەکارییەکان بۆ دەستکردن بۆ گفتوگۆی ستراتیجیی نێوان هەردوو وڵات.

مۆرگان ئۆرتاگوس ئاشکرایکردووە کە لەمیانی پەیوەندییەکەدا، مایک پۆمپیۆ داوای لە مستەفا کازمی کردووە کە چاکسازی راستەقینە ئەنجام بدات.

 





ئەم هەواڵە 271جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad