English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای لیبیا رایگه‌یاند، پێنج فرۆكه‌ی توركیایان له‌ ته‌رابلوس خستووه‌ته‌ خواره‌وه‌
2020-05-23 [12:27 PM]

ZNA - هه‌ولێر


سوپای نیشتمانی لیبیا رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌ نزیك ناوچه‌ی قوره‌یات له‌ باشوری ته‌رابلوسی پایته‌خت فرۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركییان خستۆته‌ خواره‌وه‌، وتیشی، له‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ پێنج فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

سوپای نیشتمانی لیبیا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه‌، وتی، له‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه‌ هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی توانیویانه‌ پێنج فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركی له‌ جۆری "به‌یره‌قدار" بخه‌نه‌ خواره‌وه.‌

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی سوپا باسی له‌وه‌ كرد، ئێواره‌ی پێنجه‌شه‌ممه‌ شاری ته‌رهۆنه‌ دوو فرۆكه‌ خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌ و به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیش فرۆكه‌یه‌ك له‌ قوره‌یات و یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی ئه‌بوغورێبی باشوری شاری به‌نی وه‌لید خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad