English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نه‌كه‌سه‌ و ته‌ڤده‌م بڕیاریان داوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بن
2020-05-23 [12:43 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دکتۆر كاوه‌ ئازیزی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له‌ سوریا، رایگه‌یاند، ئه‌نه‌كه‌سه‌ و ته‌ڤده‌م رێككه‌وتنێكی سیاسیی كوردانه‌یان ئه‌نجامداوه‌ و، بڕیاردراوه‌ له‌هه‌موو پرسێكی نه‌ته‌وەیی په‌یوه‌ست به‌ كورد له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگ بن، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ كورد له ‌رۆژئاوای كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مافه‌كانیان به‌ده‌ست بێنن

ئازیزی گوتیشی: "‌ئێستا چه‌ند لیژنه‌یه‌كیش درووستكراون بۆ ئه‌وه‌ی دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان ده‌ست به‌گفتوگۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌بواری سه‌ربازی و ئیداری و ئابووری و چۆنیه‌تی به‌ڕێوەبردنی رۆژئاوای كوردستان رێككه‌وتنێكی دیكه‌ ئه‌نجام بده‌ن".

ئازیزی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بن و، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی کە ئه‌نجامیش ده‌درێن له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بن و‌ ده‌كرێنه‌ بنه‌مای رێككه‌وتنی نوێ.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 3007جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad