English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھێمن قادر: کاتژمێر دوازدەی ئەم شەو قەدەغەی ھاتووچۆ دەست پێدەکات
2020-05-23 [03:12 AM]

ZNA-ھەولێر


وتەبێژی ژووری بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، کاتژمێر دوازدەی ئەم شەو ٢٤ی٥ی٢٠٢٠ قەدەغەی ھاتووچۆ دەست  پێدەکاتن و ھێزەکانی  ناوخۆ لە ھەموو شوێنێک بازگە دادەنێن بۆ ھیچ ھاولاتییەک  نیە کە ھاتووچۆ بکات، ھەر کەسێکیش سەرپێچی یاسا بکاتن، ئەوا سزا دەدرێتن.

ھێمن قادر وتەبێژی ژووری بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: کە لە کاتژمێر دوازدەی ئەم شەو ٢٤ی٥ی٢٠٢٠ قەدەغەی ھاتووچۆ دەست  پێدەکاتن و ھێزەکانی  ناوخۆ لە ھەموو شوێنێک بازگە دادەنێن بۆ ھیچ ھاولاتییەک  نیە کە ھاتووچۆ بکات، ھەر کەسێکیش سەرپێچی یاسا بکاتن، ئەوا سزا دەدرێتن، ھەوروەھا جگە لەوانەی کە رێگەپێدانیان ھەیە و بریار دراوە بۆ ھاتووچۆ کردنیان، ئەگەرن نا ھیچ کەسێک بۆی نیە کە ھاتووچۆبکاتن یاخوود سەردانی مالانبکاتن، ھەر کەسێک ببینرێت و سەرپێچی بکات سزادەدرێت.

وتەبێژی ژووری بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێرگووتی: داوا لە ھاولاتییانی خۆشەویست دەکەینەوە کەوا لەم شەورا لە کاتژمێر دوازدەی شەوەوە ھاتووچۆ قەدەغەیە و لە مالەکانیاندا بمێنەوە و ھاوکاری ھێزەکانی ناوخۆ بکەن بە پێچەوانەشەوە سزادەدرێن، ئەم قەدەغەیە ھەرسێ رۆژی جەژن بەردەوام دەبێتن، داوا لە ھاولاتیان دەکەین کە ھاوکارمانبن و بۆ سەلاماتی خۆیان و خێزانەکانیان لە مالەوەبمێنەوە.

ھێمن قادر وتەبێژی ژووری بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە مەترسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسەر ھەرێمی کوردستان ھێشتان تەواو نەبووە و ماوە، ئێمە بینیمان کە دوای کەمم بوونەوەی رێژەی نەخۆشەکان لە ھەرێمی کوردستان و ئاسایکردنەوەی زۆربەی لایێنەکانی ژیان، بەلام بەھۆی پابەند نەبوونی خەلکی ھەرێمی کوردستان بە رێنمایە تەندروستیەکان وای کرد کەوا رێژەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرزببێتەوە، دوا لە ھاولاتییان دەکەم کەوا پابەندی رێنمایە تەندروستیەکان ببن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان. 

ئەم قەدەغەی ھاتووچۆیە لەکاتێک دایە دوای ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی سێ مانگ قەدەغەی ھاتووچۆ لە ھەرێمی کوردستان بریاری لەسەر درابوو لەدوای کەم بوونەوەی رێژەی نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکانی ھەرێمی کوردستان بریاردرا کەوا ئاسانکارییەکی زۆر بکرێت بۆ خەلکی لەمانگی رەمەزندا و قەدەغەی ھاتووچۆش لەنێوان پارێزگاکاندا ھەر ماوە، بەلام دوای ئەوەی کە ژێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەرزبوویەوە  وەزیری ناوخۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بریاری قەدەغەی ھاتووچۆی بۆ رۆژانی جەژن دەرکرد. 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1240جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad