English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەتەر یارمەتیی بانکی تورکیا دەدات
2020-05-24 [01:02 AM]

ZNA - هەولێر


بانكی ناوەندیی توركیا رایگەیاندووە قەتەر بڕی 10 ملیار دۆلاری بۆ ئەم وڵاتە تەرخان كردووە.

بانكی ناوەندیی توركیا رایگەیاندووە، دوای ئەوەی لەگەڵ قەتەر لەسەر بەرزكردنەوەی قەبارەی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ 15 ملیار دۆلار رێككەوتن، دەستبەجێ بڕی 10 ملیار دۆلار لەلایەن ئەم وڵاتەوە بە تورکیا دراوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی بانکی ناوەندیی تورکیا، ئامانج لەم ھەنگاوەی توركیا رزگاركردنی بەھای دراوی ئەم وڵاتە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمریکایە.

توركیا ھەفتەی رابردوو داوای ئاڵوگۆڕی دراوی لە نێوانیان چین و قەتەر لەگەل ئەم وڵاە کردبوو.

حكوومەتی توركیا لە 10 ی مانگی رابردووەوە سەرقاڵی دانووستاندن لەگەڵ وڵاتانی جی بیستدایە، بەڵام هەتا ئێستا نەگەیشتووەتە هیچ ئەنجامێک.

 





ئەم هەواڵە 3625جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad