English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە تاران فیستیڤاڵی کورتەفیلمی مۆبایل بەڕێوەدەچێت
2020-05-21 [05:44 AM]

ZNA - تاران


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایل بە ناونیشانی "یەک خولەک که‌ره‌نتینه" بە هاوکاری بریکاریی کاروباری کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی شارەوانی تاران بەڕێوەدەچێت.

 

فیستیڤاڵەکە بە مەبەستی هاوبەشیکردنی ئەزموونەکانی خەڵکی جیهان بە درێژایی سەردەمی که‌ره‌نتینه بۆ خۆڕاگریی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دامەزراوە، تاکوو لە چوارچێوەی کامێراکانی خۆیانەوە، ئەزموونە شیرینەکان، تاڵ، دڵەڕاوکێی، بێکاریی، خۆشی و هێوا و تەنانەت مردنیش تۆماربکەن.

 

هۆگران دەتوانن بەرهەمەکانی خۆیان لە رۆژانی 9ی ئایار تا 9ی حوزەیران 2020 بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ لە تاوەری میلاد لە تاران بنێرن.

 

خەڵاتەکانی فێستیڤاڵ بریتین :

 

بەشی ئاماتۆڕ: سێ براوەی یەکەم هەر کام هەشت ملیۆن ریاڵ، سێ براوەی دووەم هەر کام شەش ملیۆن یاڵ و هەروەها سێ براوەی سێیەم هەر کام پێنج ملیۆن یاڵ.

 

بەشی پیشەیی: سێ براوە هەر کام بیست ملیۆن ریاڵ، سێ براوەی دووهەم هەر کام دە ملیۆن ریاڵ و هەروەها سێ براوەی سێهەم هەر کام حەوت ملیۆن ریاڵ.

 

بەشی نێودەوڵەتی: دوو براوەی یەکەم هەر کام 400 دۆلاری ئەمریکی، دوو براوەی دووەم هەر کام 300 دۆلار و هەروەها دوو براوەی سێیەم هەر کام 250 دۆلار.

 

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی مۆبایل بە ناونیشانی "یەک خولەک که‌ره‌نتینه" بە هاوکاریی دامەزراوەی فەرهەنگی ـ هونەری "خۆش نێگار" بەڕێوەدەچێت.  

 

مه‌نسوور جیهانی





ئەم هەواڵە 3862جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad