English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شارۆچكه‌ی خورماتو بۆ 48 كاتژمێر داده‌خرێت
2020-05-25 [12:29 PM]

ZNA - هه‌ولێر


بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، شارۆچکەی خورماتوو بۆ ماوەی 48 کاتژمێر بە تەواوی دادەخرێت.

شانەی قەیرانەکان لە پارێزگای سەلاحەدین رایگەیاند، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، قەزای خورماتوو بۆ ماوەی دوو رۆژ کەرەنتین دەکرێت و هەموو جۆرە هاتووچۆیەکی پیادە، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بۆ قەزاکە و دەرەوەش قەدەخەیە.

دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە خورماتوو زیادیکرد، شانەی قەیرانی کۆرۆنا لەو قەزایە بڕیاریدا، بۆ ماوەی 48 کاتژمێر شارۆچکەکە کەرەنتین بکرێت و سەرجەم رێگاکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان دابخرێن و رێگەش بە هاتووچۆی خەڵک نەدرێت.

فەرمانیش بە هێزە ئەمنییەکان کراوە، سەرپێچیکاران سزا بدرێن.





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad