English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەهۆی نەوتەوە حكومەتی عێراق رووبەرووی كێشە دەبێتەوە
2020-05-26 [09:24 AM]

​ZNA – هەولێر


ئەندامێكی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەكات، حکومەتی عێراق لە دیاریکردنی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 دووچاری کێشە بووە.

میساق حامدی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لێژنەیەکی بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەی دارایی پێکهێناوە، بۆ ئەوەی تاوتوێی بڕگەکانی پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 بکەن، بەر لەوەی رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

ئەو دەشڵێت، ئێستا حکوومەت رووبەڕووی کێشە بووەتەوە لە دیاریکردنی نرخی نەوت دوای ئەوەی نرخی بۆ 30 دۆلار داکەوتووە.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی "حکوومەت دەیەوێت داهاتەکانی بودجە زیاد بکات، ئەویش لە رێگەی باج و دەروازە سنوورییەکان، لەگەڵ سوود وەرگرتن لە داهاتەکانی گواستنەوە و پەیوەندییەکان"، هەروەها ئەگەری هەیە پڕۆژە بودجەی 2020 دوای جەژنی رەمەزان رەوانەی پەرلەمان بکرێت.

 





ئەم هەواڵە 5035جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad