English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەفغانستان 900 گیراوی تاڵیبان ئازاد دەکات
2020-05-26 [04:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ حکومەتی ئەفغانستان رایگه‌یاند، 900 زیندانیکراوی تالیبان ئازاد دەکات، ئه‌و ژماره‌یه‌ش گه‌وره‌ترینه‌ لەوەتای ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان مۆرکراوە، پرۆسەی ئازادکردنەکانی گیراوەکان بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ده‌ستی پێكردوه‌.

هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی ئەو ئاگربەستی سێ ڕۆژی نێوانیان، ئه‌و ژماره‌ گیراوانە ئازاد كرا.

تاڵیبان داوای ئاگربەستی کرد هاوکاتی جەژنی ڕەمەزان.

گەورە بەرپرسێکی تاڵیبان، بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت، بە ئاژانسی ئەسیۆشێتد پرێسی وتووە پێشبینی دەکرێت ئازادکردنی ئەو گیراوانە، ڕێژەی توندوتیژیەکان بەرەو کەمبوونەوە ببات و دەشڵێت "کاربەدەستانی تاڵیبان بیریش لە درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە دەکەنەوە."

ئەو بەرپرسەی تاڵیبان دەڵێت "ئەگەر ئەم پەرەسەندنانە بەردەوام بوون، وەک ڕاگەیاندنی ئازادکردنی گیراوەکان، ئەوا دەتوانرێت درێژە بە بڕیارەکانی ئاگربەست بدرێت و هەروەهاش هەنگاونانی ئەرێنیانە لە ژمارەیەک دۆسێی تریشدا."

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و تاڵیبان، کابوڵ 5000 گیراوی تاڵیبان ئازاد دەکات و تاڵیبانیش یەک هەزار گیراو ئازاد دەکات کە زۆربەیان لە کاربەدەستانی حکومەت و لە هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکەن.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە حکومەتی ئەفغانستان 2000 گیراوی تاڵیبانی ئازاد کردووە و تاڵیبانیش 240 کەسی لەلای خۆیەوە ئازادکردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 3460جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad