English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مشه‌و رێكاره‌كانی جه‌ژن كۆتایی دێت
2020-05-26 [04:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر رایگەیاند، لە ئەم شەو کاتژمێر 12، ژیان هاوشێوەی پێش جەژن ئاسایی دەبێتەوە و رێکارەکانی جەژن کۆتاییان دێت،  داواش لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن.

داواش لە هاووڵاتیان دەکات، پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان ببن؛ هۆشداریش دەدات، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم لە قۆناغێکی نوێدایە و ئەگەر خەڵک پابەندی رێنماییەکان نەبێت، رەوشەکە خراپتر دەبێت.

لەبارەی رێکارەکان لە جەژن، نەبەز عەبدولحەمید سوپاسی خەڵکی کرد کە بەشێوەیەکی زۆر باش پابەندی رێنماییەکان بوون.

 لە چەند رۆژی رابردوو، چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراون و بەرپرسانی تەندروستیش دۆخەکە بە مەترسیداتر لە پێشوو دەزانن چونکە ئێستا خەڵک بە هۆی کەمکردنەوەی رێکارەکان، زیاتر تێکەڵی یەک دەبن.

 

K24





ئەم هەواڵە 4462جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad