English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خوێندنی باڵا بڕیار لەسەر چارەنووسی خوێندنی ئەم ساڵ دەدات 
2020-05-26 [04:37 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە راگەیەندراوێکدا، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان دووپاتیکردەوە، "وەک پێشتر بەڵێنمان پێتان دابوو ئەو بابەتانەی بە خوێندنی ئۆنلاین و ئەلیکترۆنی خوێندراون، بە ھییچ شێوەیەک داخڵ نین بۆ تاقیکردنەوەکان".

عەبدولسەلام دۆڵەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە راگەیەندراوەکەیدا نووسیویەتی، "لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستی رێگەمان نادات خوێندنی نێو کامپەس دەست پێ بکەینەوە و تەنانەت ئەستەمە بۆ ئانجامدانی تاقیکردنەوەکانیش، بۆیە دەمەوێت ھەمووتان دڵنیا بکەینەوە، کە لە ماوەی رابردوودا لە گەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پەیوەندی بەردەوام بووین".


ھەروەھا لە راگەیندراوەکەدا ھاتووە، "دوای گەیشتنی فەرمانی بەڕێز سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا باشترین بژاردە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخی دەرونی و سایکۆلۆجی و دۆخی ئابووی خانەوادە بەڕێزەکانتان ڕادەگەیەنێت".


ئاماژە بەوەش دەدات، "بە پێویستی دەزانم سوپاسی خۆڕاگری ئێوە و مامۆستا و فەرمانبەرانی بەڕێز بکەم، کە ئەرکێکی زۆریان کێشا لە دامەزراندنی سیستمی ئەلیکترۆنی، ئەمەش ھەنگاوێکی ئەزموونی باش بوو، کە دەکرێت لە داھاتوودا سوودی لێوەربگیرێت".

ی.ا 
 





ئەم هەواڵە 2893جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad