English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئه‌مه‌ریكا: روسیا چه‌كداری بۆ لیبا ناردوه‌
2020-05-26 [05:11 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌فریكیا (ئه‌فریكیۆم) رایگه‌یاند، له‌م دواییه‌دا بۆ پشتیوانی خه‌لیفه‌ر حه‌فته‌ر روسیا چه‌كداری بۆ لیبیا ناردوه‌، راگه‌یاندنی ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ حكومه‌تی وفاق كه‌ كۆنترۆلی ته‌رابلوسی پایته‌ختی له‌ژێر ده‌ستدایه‌، رایگه‌یاند، سه‌دان چه‌كداری سه‌ر به‌ روسیا له‌ شاری به‌نی وه‌لید باشوری پایته‌خت گوازراونه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ پاڵ هێزه‌كانی سه‌ر به‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر ده‌جه‌نگن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیا له‌ ئه‌فریكیا وتی، له‌میانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ململانێكان له‌ لیبیا، روسیا بۆ پشتیوانی پیاوی به‌هێزی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر، چه‌كداری ناردوه‌.

ئه‌فریكیۆم كه‌ باره‌گای گشتی له‌ شاری شتوتگارتی ئه‌لمانیایه‌، روونی كرده‌وه‌، چه‌كداران له‌ روسیاوه‌ به‌ڕێ كه‌وتوون، یه‌كه‌مجار له‌ سوریا وه‌ستاون بۆ ئه‌وه‌ی "ره‌نگڕێژ بكرێن تاكو شوێنه‌واری روسیبوونیان ونبكرێن" پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ لیبیا.

سوپای ئه‌مه‌ریكا واده‌ی گه‌یشتنی فرۆكه‌كانی دیاری نه‌كرد ته‌نیا وتی به‌م دواییه‌.

ئه‌و راگه‌یاندنه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی حكومه‌تی وفاق كه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌ وتی، سه‌دان چه‌كداری روسی له‌ پاڵ هێزه‌كانی خه‌لیفه‌ حه‌فته‌ر له‌ شاری به‌نی وه‌لید باشوری رۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت شه‌ڕ ده‌كه‌ن.

 

فرانس پرێس





ئەم هەواڵە 4477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad