English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق بۆ جارێکی دیکە بۆ پێدانی مووچە پارە قەرزدەکات
2020-05-27 [11:31 AM]

ZNA - هەولێر


مەزھەر محەمەد ساڵح، راوێژكاری ئابووریی حكوومەتی عێراق رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت حكوومەتی عێراق بۆ دابین‌کردنی پارەی مووچە پەنا بۆ قەرزوەرگرتن ببات.

مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێكیدا گوتی: حكوومەت 3 ترلیۆن دیناری لە بانكە حكوومییەكان وەرگرتووە ، تاوەكو بتوانێت مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و ھەروەھا بیمە‌ی كۆمەڵایەتی ئەم مانگە بدات.

بە گوتەی ئەم راوێژکارە، داھاتی نەوت رەنگە بگاتە 2 ترلیۆن دینار و بەشی دابینكردنی مووچە ناكات. حکومەتی عێراق بۆ دابینكردنی مووچەی مانگانە پێویستیی بە زیاتر لە 5 ترلیۆن دینارە.

 





ئەم هەواڵە 7858جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad