English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک ترامپ: پێم وایە پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە شتێکی زۆر بەهێز دەبێت
2020-05-27 [11:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆکی ئەمەریکا دۆتاڵد ترامپ وتی، خۆی ئامادە دەکات بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی چین بەهۆی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەوە بۆ سەپاندنی یاسای ئاسایشی نیشتیمانی چین بەسەر هۆنگ کۆنگدا. بەڵام هیچ وردەکارییەکی لەسەر ڕێوشوێنەکان نەدا، وتیشی، هەواڵەکەتان پێدەگات، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، پێم وایە شتێکی زۆر بەهێز دەبێت

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەمەریکا سزا دەسەپێنێت بەسەر چیندا بەهۆی کارەکانی ئەو وڵاتەوە لە هۆنگ کۆنگ، سەرۆکی ئه‌مه‌ریكا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " لە ئێستادا هیچ ناکەین. پێم وایە زۆر سەرنجڕاکێش دەبێت بەلاتانەوە. بەڵام ئەمڕۆ باسی لێوە ناکەم."

لە وەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەرۆک ترامپ وتی " هەواڵەکەتان پێدەگات، پێش کۆتایی ئەم هەفتەیە، پێم وایە شتێکی زۆر بەهێز دەبێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 3922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad