English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای سوریا رێگه‌ی له‌ هێزێكی ئه‌مه‌ریكا گرت و ناچار به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی كرد
2020-05-27 [12:07 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ خاڵێكی پشكنینی سوریا رێگه‌ی له‌ كاروانێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا گرت كه‌ ده‌یانوبست به‌ره‌وه‌ گوندی ده‌رداره‌ له‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی سوریا بڕۆن، به‌پێی ته‌له‌فزیۆنی سوریا ئه‌م هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یان پێگیرا و ناچار كرا بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌و ته‌له‌فزیۆنه‌ وتیشی، ئه‌و هێزه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ چوار زریپۆش پێكهاتبوو، له‌ رێگه‌دا بوون بچنه‌ گوندی ده‌رداره‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ته‌ل ته‌مری حه‌سه‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ كاروانێكی هێزه‌ێكی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا تووشی هێرشێك بوون و له‌ له‌سه‌ر سنوری نێوان پارێزگای حه‌سه‌كه‌ و دێرزۆر به‌چه‌كی سوك و ئارپێچی ته‌قه‌یان لێكرا به‌هۆیه‌وه‌ هه‌شتیان لێ بریندار بوون و دواتر بۆ چاره‌سه‌ركردن بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له‌ شارۆچكه‌ی شه‌دادی حه‌سه‌كه‌ گوازرانه‌وه‌.

 

rt





ئەم هەواڵە 3889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad