English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ئاکرێ دوو پزیشک کە ئامادەنەبوون نەخۆشێک چارەسەر بکەن سزا دەدرێن
2020-05-27 [02:32 AM]

ZNA- ھەولێر


لە قەزای ئاکرێ دوو پزیشکی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی لە دایکبوون سزا دەدرێن بەھۆی ئەوەی ئامادەنەبوون ھاوسەری کەسێکی تووشبوی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا چارەسەر بکەن .


سەباح زھێر بەرێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی ئاکری بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند دوای ئەوەی ئافرەتێکی دووگیان لە کاتی کەرەنتینەدا کە مێردی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە دەبرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی لە دایکبوونی ئاکرێ دوو پزیشکی ئێشک گر ئامادە نابن چارەسەری بۆ ئەم ئافرەتە بکەن بۆیە ئێمە وەکوو بەرێوەبەراتی تەندروستی ئاکرێ سزای ئەو دوو پزیشکەمان دا .


سەباح زھێر گوتیشی دوای ئەوە رێکاری پێویست بۆ ئەو ئافرەتە دووگیانە گیرانە بەر خۆشبەختانە مندالەکە لە دایک بوو تەندروستی مندالەک و دایکی جێگیرە .


بەرێوەبەری تەندروستی ئاکرێ : لە ئێستادا شەش نەخۆشی ھەلگری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای ئاکرێ ھەیە ئەوانیش رەوانەی دھۆک کراون باری تەندروستیان جێگیرە  .


سەباح زھێر راشیگەیاند دوای ئەوە چەند حالەتێک تۆمار کران دەستمانکرد بە وەرگرتنی پشکنینی ئەو کەسانەی بەرکەوتەیان لەگەل کەسانی نەخۆش ھەبووە بەھۆیەوە ٦١٩ پشکنینمان کردووە خۆشبەختانە بەشی زۆر نێگەتیڤ بوون .





ئەم هەواڵە 3478جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad