English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تا گه‌یشتن به‌رێككه‌وتنێكی تۆكمه‌ گفتوگۆكان لەگەڵ ئەنەکەسە بەردەوامە
2020-05-27 [05:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، گفتوگۆکانی پەیەدە لەگەڵ ئەنەکەسە لە ئاستێکی باڵادا له‌ ئارادایه‌، وتیشی، تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەی نێوان دوو لایەن لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامیش دەبێت.

نورشان حوسێن نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە دامەزارنی پارتی یەکگرتووی حزبە کوردییەکانی کوردستانی سووریا کردووە کە لە 25 حیزبی کوردی پێکهاتووە و لەو بارەیەوە رایگه‌یاند، بەشی زۆرینەی حیزبە کوردییەکانی کوردستانی سووریا بەشداریی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریایان کردووە و لە سەرەتای دامەزرانی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریاوە لە کار و چالاکیی خۆیان بەردەوامن. ئەم حزبانە هەستیان بە پێویستییه‌ك کرد و لە ئەنجامدا بە ڕێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان خۆیاندا پارتی یەکگرتووی حزبە کوردییەکانیان دامەزراند.

ئاماژەی وتیشی، نەخشەڕێگای ئەو ڕەوتە ئەوەیە بە کۆدەنگی و یەک ڕێبازی لە کاروباری سیاسیدا ببێتە ئاوێنەی داواکارییەکانی هەموو حزبە کوردستانییەکانی سووریا و هەوڵیش دەدات لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا (ENKSE) یەک بگرێت.

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا لە هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌روو، گفتوگۆکانی پارتی یەکێتیی دیموکراتیکی کوردستانی سووریا لە گەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردەکانی سووریا بەردەوامە و تا گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی تۆکمەی نێوان دوو لایەن لە ئاستێکی باڵادا بەردەوامیش دەبێت.

نورشان حوسێن روونی كرده‌وه‌، ئێستا ناتوانین بڵێین کە گەشتووین بە ڕێککەوتنی کۆتایی. دیارە هێشتا نەگشتووینەتە قۆناغی جێبەجێکردن و تا ئەم کاتە بۆ قسەکردن لەو بارەیەوە زووە بەڵام ڕێککەوتنە سەرەتایییەکان دەستەر بووە و گفتوگۆکان لەبارەی چۆنیەتیی ئیدارەکردنی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا و کاروباری سەربازی بەردەوامە.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 3361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad