English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: به‌مزووانه‌ كازمی كاندیدی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات
2020-05-27 [05:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاشكرای كرد، به‌مزووانه‌ سه‌رۆكی وه‌زیران مسته‌فا كازمی كاندیدی پۆستی سێ وه‌زاره‌ت پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات، وتیشی، ناكوكی له‌سه‌ر چه‌ند وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ هه‌یه‌ و تاكو ئێستا ئه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی، به‌مزووانه‌ مسته‌فا كازمی ناوی كاندید یان چوار كاندید بۆ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی بێوه‌زیرن ره‌وانه‌ ده‌كات كه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ناوه‌كان كراوه‌، وتیشی، تاكو ئێستا ناكۆكی توند له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و نه‌وت هه‌روه‌ها داد له‌نێوان هێزه‌ سیاسییه‌ جیاجیاكان به‌رده‌وامه‌.

روونی كرده‌وه‌، هیوا هه‌یه‌ ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه‌ له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی پشووه‌كانی جه‌ژن گفتوگۆكان ده‌ست پێبكه‌نه‌وه‌.

باسی له‌وه‌ش كرد، پێشكه‌وتنێك له‌سه‌ر سێ وه‌زاره‌ت هه‌یه‌ و به‌منزیكانه‌ یه‌كلایی ده‌بێـته‌وه‌ ئه‌وانی بازرگانی و كشتوكاڵ و رۆشه‌نبیرین.

 

سۆمه‌ریه‌نیوز





ئەم هەواڵە 7867جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad