English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی داعش لە عێراق دەستگیر کرا
2020-05-27 [09:30 AM]

​ZNA - هەولێر


یەحیا رەسوول گوتەبێژی سەربازی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، هێزە ئەمنییەکان بە رێنمایی و چاودێریی سەرۆک وەزیران، چوار چەکداری داعشیان لە ناوچەی عەناز لە باشووری رۆژئاوای بەغدا کوشت.

بە گوتەی یەحیا رەسووڵ، یەکێک لە کوژراوەکان، چەکدارێکی ناسراوی داعشە بەناوی "ئەبوو سوهەیب"ـه.

هاوکات، میدیای حەشدی شەعبی، بڵاویان کردەوە، بەرپرسی راگەیاندنی رێکخراوی داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین، بەناوی ئەیوب عەدای عانی دەستگیر کراوە.

رۆژی رابردووش، دەزگای دژە تیرۆری عیراق رایگەیاند، والی داعش لە عیراق لە سووریا کوژراوە.





ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad