English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێنماییەکی تەندروستی گرنگ لەدوای رەمەزان
2020-05-28 [12:07 PM]

ZNA ــ هەولێر


لەدوای کۆتایی هاتنی مانگی رەمەزان و گۆڕانکاری لە رۆتینی رۆژانە، پێویست دەکات ژەمە خۆراکیەکانت رێکبخەیتەوە و پاریزگاری لە تەندروستیت بکەیت، هەروەها لە چەند هەڵەیەک دوربکەویتەوە کە زیانت پێدەگەیەنن.

یەکەم: هیچ یەکێک لە ژەمە خۆراکیەکانت فەرامۆش مەکە، چونکە سێ ژەم ئەو وزەیە دابین دەکات کە ئەو رۆژە پێویستتە.

دوەم: لە بەیانیان زیاتر بایەخ بە خواردنەوەی شلەمەنی بدە، وەکو شەربەت، چا و قاوە، بەڵام رێژەیەکی زۆر کەم لە شەکری تێبکە.

سێیەم: لە ژەمی نیوەڕوان زیاتر بایەخ بە پرۆتین بدە، چونکە یارمەتی توانەوەی چەوری جەستەت دەدەن.

چوارەم: لە ژەمە خۆراکیەکانتدا لەبیری مەکە سەوزە بخۆیت.

پێنجەم: بۆ پارێزگاریکردن لە کێشی جەستەت لە نێوان ژەمەکان شیرینی مەخۆ، بایەخ بە چەرەسات، میوە، شوکولاتەی رەش بدە.

شەشەم: لە ژەمی ئێواران وریای جۆری خۆراکەکانت بە، ئەو خواردنانە مەخۆ کە بۆ گەدە قورسن، باشترە سوپ، ماست و زەڵاتە بخۆیت، یارمەتیت دەدات شەوان خەوێکی باشترت هەبێت.

حەوتەم: لەبیری مەکە بڕی پێویست لەئاو بخۆیتەوە، بۆئەوەی قەرەبوی ئەو ئاوە بکەیتەوە کە لە مانگ رەمەزان نەتخواردوەتەوە.





ئەم هەواڵە 11209جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad