English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یونامی: هەر تاکێک ڕۆڵیکی گرنگ لە بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی دووەمی ئەم پەتایە دەگێڕێت
2020-05-28 [11:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق "یونامی" له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، تێیدا، دەستخۆشی لە سەرکردایەتی حکومەتی عێراق و بەرپەرچدانەوە یەکلاکەرەوەکەی دەکات لە ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا، وتیشی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەت دووچاری چەندین قەیرانی دیكه‌ی جیا جیا بووه‌تەوە، بە پشێوە کۆمەڵایەتییەکان و داکشانی ئابوریی بێوێنەشەوە.

راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ خسته‌روو كه‌ نەتەوە یەکگرتووەکان دەستخۆشی لەو پێداگیرییە دەکات کە دەسەلاتە خۆجێی و هەرێمیی و نیشتمانییەکان پیشانیاندا بۆ گرتنەخۆی ڤایرۆسەکە وێڕای دەستخۆشی کردن لە سەرکەوتنی ڕێوشوێنە پێشوەختەو بەردەوامەکان کە بە پشتگیریی بە هێزی کۆمەڵگاکان گیرانە بەر. سەرەڕای ئەمەش نێردەکە هۆشداریی دەدات لەوەی هەر تاکێک ڕۆڵیکی گرنگ دەگێڕێت لە بەرەنگاربوونەوەی شەپۆڵی دووەمی هەنووکەی ئەم پەتایە کە لە چەندین پارێزگادا چاودێری کراوە .

بە ئاماژە بە وتاری ئەم دواییەی کە لە ئەنجومەنی ئاسایش پێشکەشی کردوه‌، خاتوو جینین هێنیس – پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دووپاتی کردەوە کە " هه‌ر ره‌فتارێك لە وەڵامدانەوەی حکومەت بێ بەشداری کارای گشت دانیشتوان سەرکەوتوو نابێت. هەرچەندە ئەم ڕێوشوێنانە سەختی و توندی دەچەسپێنن، بەڵام ئێمە دەزانیین ئەمانە باشترین هیوان بۆ گەڕانەوە و ‌هەستنە سەر پێمان لە نزیکترین کاتی بەردەستدا".

تەواوی خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ڕابەرایەتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی یارمەتی یەکلاکەرەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم پەتایە پێشکەشی عێراق دەکات بە  تاقیگە و پێداویستی پزیشکی و کەل و پەلی پاراستنی تاکە کەسی و پارەدان و ڕاوێژی هونەرییشەوە. لە کۆتایشدا نوێنەری تایبەت وتی" عێراقییەکان دەتونن بەردەوام بن لە پشتبەستن بە پشتگیریی جێگیری نەتەوە یەکگرتووەکان لەو کاتانەی پێویستیان بە پشتگیرییە. بەرپرسیارەتی کۆتاییش دەکەوێتە ئەستۆی تاکەکان کە پێویستە ڕۆڵی خۆیان بگێڕن ئەویش بە پابەند بوون بە ڕێنماییەکانی دەسەڵاتی تەندروستی لە پێناو پاراستنی خۆیان و خێزانەکانیان" .

 





ئەم هەواڵە 160جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad