English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فرسه‌ت سۆفی: له‌ ئێستادا ئه‌ركی خۆپاراستن له‌م په‌تایه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵكه‌
2020-05-28 [11:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هەولێر زنجیرەیەک سەردانی بۆلای لایەنە سیاسییەکان لە هەولێر دەستپێکردووە و لە میانی سەردانی بۆ مەڵبەندی سێی بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا وەڵامی رۆژنامەڤانانی دایەوە و باسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و پاراستنی سەقامگیریی هەولێری کرد. 

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، هەولێر ناوەندێکی سیاسی، ئابووری و بازرگانیی گەورەیە لە عێراق و ناوچەکە، "رێگەش نادەین هیچ کەسێک لەژێر هیچ ناونیشانێک سەقامگیریی ئەم شارە تێکبدات". 

لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزگاری هەولێر داوای لە هاونیشتمانیان کرد کە خۆیان بپارێزن، گوتی "پێشبینی دەکرێت ژمارەی تووشبووان زیاتر ببێت. هاونیشتمانیان پێویستە لە ماڵەکانی خۆیان خۆیان بپارێزن، چونکە ئەرکەکە ئێستا لەسەر ئەوانە".

 لەبارەی کردنەوەی بازاڕەکانیش، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەنێوان دوو دۆخی دژ بە یەکدابووین، نەدەکرا لەوە زیاتر دووکان و بازاڕ و کاروکاسبی خەڵک رابگرین، "چونکە برسیەتیش هیچی لە کۆرۆنا کەمتر نییە.. بەڵام ڤایرۆسەکەش وەکو ئەوە نییە کە کۆمەڵێک کەس پێیان وایە مەترسیدار نییە، بەڵکو ڤایرۆسێکی مەترسیدارە و ئێستا مەترسیی بڵاوبوونەوەکەی زیاترە".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند،‌ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران.

وتیشی، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن





ئەم هەواڵە 3913جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad