English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وتەبێژی هاوپەیمانان: ئەمریکا سیستەمی پاتریۆتی لە سووریا جێگیر نەکردووە
2020-05-28 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وتەبێژی هێزی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا ڕایگەیاند سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکا کە بە پاتریۆت ناسراوە لە سووریا جێگیر نەکراوە.

کۆلۆنێل مایلز کاگینز، وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانان کاردانەوەی نیشان دا بە هەواڵی جێگیر کردنی سیستەمی پاتریۆتی ئەمریکا لە سووریا و هەواڵەکەی ڕەت کردەوە.

مایلز لە لاپەڕەی توویتەری خۆیدا بڵاوی کردەوە: هەواڵی جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکی ناڕاستە و پاتریۆت لە سووریا جێگیر نەکراوە.

وتەبێزی هاوپەیمانان باسی له‌وه‌ش كرد، ئەو وێنەیە کە لە جێگیر کردنی سیستەمی بەرگریی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە، لە وڵاتێکی دیکە گیراوە.

هەواڵێک لەبارەی جێگیرکردنی سیستەمی بەرگریی مووشەکیی ئەمریکا لە نزیکیی کێڵگەیێکی نەوتیی لە شاری دەیرەزوور بڵاو کرایەوە.

هێشتا هیچ بەرپرسێکی دیکەی ئەمریکی لەبارەی جێگیرکردنی پاتریۆت لە سووریا لێدوانی نه‌داوه‌.





ئەم هەواڵە 3715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad