English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سعودیه‌... سه‌باره‌ت به‌ عه‌مره‌ لێدوانێكی نوێ ده‌درێت
2020-05-28 [12:38 PM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعودیه‌ جه‌ختی له‌ به‌رده‌وامی هه‌ڵپه‌ساردنی عه‌مره‌ و سه‌ردانكردنی شوێنه‌ پیرۆزه‌كان له‌ مه‌كه‌ و مه‌دینه‌ كردوه‌.

ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتیشی، به‌پێی بڕیارانه‌ی ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ قۆناع به‌ره‌و ژیانی سروشتی هه‌نگاو بنێن، له‌ كاتی ئێستا هه‌ڵپه‌ساردنی عه‌مره‌ و سه‌ردانه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، به‌رده‌وام پێداچوونه‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌ویش به‌پێی بارودۆخی ئه‌م په‌تایه‌ و ئه‌و رێنماییانه‌ی له‌ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌رده‌چێت.

ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه‌ سعودیه‌ ده‌ست به‌ سووككردنی رێكاره‌ سه‌پێنراوه‌كان له‌ وڵات ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك رێگه‌ به‌ هاوڵاتیان و نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ ده‌درێت، له‌سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كان هاتوچۆ بكات بێجگه‌ له‌ مه‌كه‌ و ناوچه‌ گۆشه‌گیركراوه‌كان نه‌بێت.

 

Image





ئەم هەواڵە 4270جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad