English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا... ئەو پۆلیسەی هاووڵاتیەكی رەشپێستی كوشت دەستگیر كرا
2020-05-30 [08:46 AM]

ZNA- هەولێر


ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی سه‌ر به‌ ویلایه‌تی مینیسۆتا بەناوی ئیمی كۆلۆبشار، رایگه‌یاند،‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ (دیریك شۆڤین)ـی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی مه‌نیئاپلس ده‌رچوو، به‌تۆمه‌تی كوشتنی پله‌ سێ. پێیشیوایه‌ كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین هه‌نگاوه‌ به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و كه‌یسه‌دا.

مایك فریمان پارێزه‌ی كه‌رتی هینین له‌ مه‌نیئاپلس له‌ پرێس كۆنفرانسێكی كراوه‌دا، كه‌ هه‌موو هاووڵاتییه‌كی ویلایه‌ته‌كه‌ بۆی هه‌بوو به‌شدار بێت، رایگه‌یاند، (دیریك شۆڤین) له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌ژنۆی له‌سه‌ر ملی (جۆرج فلۆید)ـی هاووڵاتی داناوه‌ و بووه‌ته‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی، بۆیه‌ به‌ تاوان ئه‌ژمار ده‌كرێت. گوتیشی: "4 گرته‌ی ڤیدیۆیی 4 گۆشه‌ی جیاجیاوازه‌وه‌ بۆ تیمی ئێف بی ئای نێردراون و قسه‌ی چه‌ند شایه‌تحالێكیش وه‌رگیراوه‌، شانبه‌شانی راپۆرتی پزیشكی".

باسی له‌وه‌كرد، له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌دا توانراوه‌ هه‌رئه‌وه‌نده‌ بڕیار بدرێت، گوتیشی: "بۆ رۆژانی دواتر بڕیار له‌سه‌ر پۆلیسه‌كانی دیكه‌ش ده‌درێت".

رۆژی 26ی ئایار، دوای ده‌ستگیركردنی جۆرج فلۆیدی 46 ساڵ، له‌لایه‌ن 4 پۆلیسه‌وه‌ له‌ژێر ده‌ستی (دیریك شۆڤین) ی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی شاری مه‌نیئاپلس گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ی ویلایه‌تی مینیسۆتا، 4 رۆژه‌ خۆپیشاندانی چڕ و تووند و تیژ به‌رده‌وامن و پێناچێت ئه‌و سزایه‌ خۆپیشانده‌ران هێور بكاته‌وه‌، چونكه‌ یاسانان ده‌ڵێن: "كوشتنه‌كه‌ به‌ ئه‌نقه‌ست نییه‌".

 





ئەم هەواڵە 3595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad