English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا كۆتایی بەپەیوەندی نێوان خۆیی و رێكخراوی تەندروستی جیهانی هێنا
2020-05-30 [09:29 AM]

​ZNA- هەولێر


سەرۆكى ئەمريكا دۆناڵد ترەمپ، رايگەياند، رێكخراوى تەندروستيى جيهانى داواكارييەكانى ئەمريكا بۆ "چاكسازييەكى بنچينەيى" ئەنجامنەداوە ، "بۆیە ئەمڕۆ پەيوەنديمان لەگەڵ رێكخراوى تەندروستيى جيهانى كۆتايى هاتووە".

ترەمپ، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  چين بە درێژايى ساڵانێك "سوودمەند بووە لە ئەمريكا" و ئەمە لە سەردەمى سەرۆكى پێشوو باراك ئۆباما زياديكردووە و گوتى: " هەبوونى چين لە دۆخى "ئەو وڵاتانەى كە لە پێشكەوتندان" لە لايەن رێكخراوى بازرگانى جيهانى، سوودى زۆرى بۆ ئەو وڵاتە هەبووە."

دۆناڵد ترەمپ، سەبارەت بە هەڵوێستى چين لە دەرياى باشوورى چين گوتى، "ئەو خاكانەى كە چين لە زەرياى هێمندا بە رێگەى ناياسايى داواى خاوەندارێتى دەكات، هەڕەشە لە بازرگانى نێودەوڵەتى و ئازادى هاتوچۆ دەكەن، جگە لەوە چين، ئەو بەڵێنەى جێبەجێ نەكرد كە بە جيهانى دا بۆ پاراستنى ئۆتۆنۆمى هۆنگ كۆنگ".

ترەمپ، ئاماژەى بەوەكرد، كە پەيوەندييەكى "كراوە و كاريگەريان" لەگەڵ چين دەوێت بەڵام لەگەڵ جێبەجێكردنى ئەمە پێويستە بەرژەوەندييە نيشتيمانييەكان بپارێزن و گوتیشى: "حكومەتى چين بەبەردەوامى ئەو بەڵێنەى بەجێنەگەياندووە كە بە ئێمە و چەند وڵاتێكى ديكەيان داوە، ئەمە راستييەكى ئاشكرايە و نابێت نەبينرێت و بەلاوە بنرێت".

ترەمپ چينى وەك بەرپرسيارلە پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆنا دانا و گوتى: "بەرپرسانى چينى، بەرپرسيارێتى خۆيانيان لە بەرامبەر رێكخراوى تەندروستى جيهانى بەجێ نەگەياند و بۆ بەهەڵە ئاراستەكردنى جيهان فشاريان خستووەتە سەر رێكخراوەكە".

ترەمپ، ئەوەشى وەبيرهێنايەوە كە لەسەرەتاى پەتاكەوە گوێ بە رێكخراوى تەندروستيى جيهانى نەداوە و قەدەغەى گەشتكردنى بۆ چينى جێبەجێكردووە و گوتى:

چين باڵادەستييەكى رەهاى لەسەر رێكخراوى تەندروستى جيهانيدا هەيە، ئەمريكا ساڵانە نزيكەى ٤٥٠ مليۆن دۆلار هاوكارى بۆ رێكخراوەكە دابيندەكات، چين تەنها ٤٠ مليۆن دۆلاری داوە.

 





ئەم هەواڵە 871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad