English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێركل داوایه‌كی ترامپ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌
2020-05-30 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌باره‌ت به‌ دوایین پاشهاته‌كان دوای قه‌یرانی كۆرۆنا، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركل داوایه‌كی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپی بۆ ئاماده‌بوون له‌ لووتكه‌ی گی "7 – G7"ره‌ت كرده‌وه‌.

وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا شتیڤن زایبێرت له‌ لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری "پۆلیتیكۆ"ی ئه‌مه‌ریكی وتی، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا سوپاسگوزاری سه‌رۆك ترامپه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و داوایه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ لووتكه‌ی G7 كردی كه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی حوزه‌یران ده‌به‌سترێت.

وتیشی، مێركل ناتوانێت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی خۆی ده‌رببڕێت و گه‌شتی واشنتۆن بكات.

رۆژی سێشه‌ممه‌ رابردوو وته‌بێژی كۆشكی سپی كایلی ماكینانی وتی، ئه‌مه‌ریكا هیواخوازه‌ لووتكه‌ی G7ی له‌ ئاماده‌بوونی گه‌وره‌ سه‌ركه‌كان خۆیان له‌ كۆتاییه‌كانی حوزه‌یران ببه‌سترێت.

هه‌فته‌ی رابردوو ترامپ وتی، لوتكه‌كه‌ له‌ ناو كۆشكی سپی ده‌به‌سترێت نه‌وه‌ك له‌ باره‌گاكه‌ی خۆی له‌ كامپ دیڤید هه‌روه‌ك پێشتر راگه‌یه‌نرا.

 





ئەم هەواڵە 946جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad