English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا... لە چەندین شار توندوتیژی كه‌وته‌وه‌
2020-05-30 [10:12 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دژ بە کوشتنی جۆرج فلۆید ئەو پیاوە ڕەشپێستەی پاش دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە و لە کاتێکدا کە قۆڵبەستکرابوو پۆلیسەکە ئەژنۆی لەسەر ملی دانابوو گیانی لەدەستدا ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە دەیان شاری ئەمەریکا خۆپیشاندان ڕوویدا.

لە شارەکانی فینیکس، دێنڤەر، لاس ڤێگاس، لۆس ئەنجلس، ئەتلانتا و واشنتنی پایتەخت و چەندین شوێنی تر خۆپیشاندان ڕوویدا. هەزاران خۆپیشاندەر دروشمیان بەرزکردبۆوە کە تیایدا نوسرابوو " ئەو گوتی من ناتوانم هەناسە بدەم. دادپەروەری بۆ جۆرج." و هاواریان دەکرد " ئەگەر دادپەروەری نەبێت ئەوا ئاشتیش نییە."

پاش چەند کاتژمێری خۆپیشاندانی ئاشتیانە لە ناوجەرگەی شاری ئەتلانتا ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران دەستبەجێ توندوتیژییان دەستپێکرد، دەستیان کرد بە بەردهەڵدان بۆ ئۆتۆمبێلەکانی پۆلیس، گڕیان لە یەكێک لە ئۆتۆمبێلەکان بەردا، چوونە بەردەم بنکەی سەرەکی کەناڵی سی ئێن ئێن. خۆپیشاندەران بوتلیان دەگرتە پۆلیس و هاواریان دەکرد " واز لە کارەکانتان بهێنن".

خەڵکی لە سەربانی باڵەخانەکانەوە تەماشای ڕووداوەکانیان دەکرد. پاش چەندین هەوڵی پۆلیس خۆپیشاندەران ئامادە نەبوون بڵاوە بکەن. هەندێکیان ڕوویان کردە ناوچەی سەرەکی پیشەسازی شارەکەو شەقامەکانیان گرت.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست دەڵێت لە میانەی ئەو خۆپیشاندانانەدا ژمارەیەک خەڵک دەستگیر کراون.

لە واشنتنی پایتەختیش کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی کاتی داخرا کاتێک ژمارەیەک خۆپیشاندەر چوونە بەردەم کۆشکی سپی و داوای دادپەروەرییان بۆ جۆرج فلۆید دەکرد. دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا ئاماژە بەوە دەکەن یەکێک لە خۆپیشاندەرانی بەردەم کۆشکی سپیش لەلایەن هێزی تایبەتی پاراستی سەرۆکەوە دەستگیر کراوە.

سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی یەکێک لەو چوار ئەفسەرە پۆلیسانەی شاری میناپلس کە دەستیان هەبووە لە دەستبەسەرکردنی ئەو پیاوە ڕەش پێستەی، کە پاش ئەوەی یەكێک لە پۆلیسەکان ئەژنۆی لەسەر ملی دانابوو گیانی لەدەستدا، بە تۆمەتی کوشتن دەستگیر کرا.

ڕاپۆرتە هەواڵییە خۆجێهیەکان دەڵێن ئەو ئەفسەرەی کە دەستگیر کراوە دێرک چاوڤینە، هەمان پۆلیسی کە لە گرتەڤیدۆکەدابینراوە ئەژنۆی خستۆتە سەر ملی جۆرج فلۆید.

بەڵام لە پاش ئەمەش خۆپیشاندان هەر بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوا دەکەن ئەو بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست و بەرنامە بۆ دارێژراو سزابدرێت.

خۆپیشاندەرێک لە شاری میناپلس شوێنی ڕووداوەکە ئاڵای ئەمەریکای سەر بەرەوخوار گرتووە وەکو هێمایەک بۆ ناڕەزایی دەربڕینی

voa





ئەم هەواڵە 6127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad