English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێکی پارتی: ساڵانێکە خەلک داوای چاکساز دەکات ئێستا باشترین کاتە بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی
2020-05-30 [06:47 AM]

ZNA-ھەولێر



ئەندامێکی پەلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، سالانێکە خەلکی ئێمە داوای چاکسازی دەکەن، ئەگەر لەم بارودۆخە ئابووریەی ئێستای کوردستان تێیدایە کە لە قەیراندایە ئێمە چاکسازی نەکەین ھیچ کاتێک ناتوانین چاکسازی بکەین ئێستا باشترین کاتە بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان.

چیا حمید شریف، ئەندامی پەلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمە چەندین ساڵە خەلکی ئێمە داوای چاکسازی دەکەن، ئەگەر  ئەو پرۆژە یاسایە جێبەجێ نەکرێتن ھەموو ئەو کەسانەی کە بندیوارن و دوو مووچەو سێ مووچەیان ھەیە و ھەموو ئەوانەی کە بە پلەی نایاسایی خانەنیشکراون ئەمانە ھەمووی دەبێتە بارگرانیەکی زۆر لە سەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەگەر لەم بارودۆخە ئابووریەی ئێستای کوردستان تێیدایە کە لە قەیراندایە ئێمە چاکسازی نەکەین ھیچ کاتێک ناتوانین چاکسازی بکەین ئێستا باشترین کاتە بۆ جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە ھەرێمی کوردستان.

ئەو ئەندامەی پەلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان گووتی: پێداچوونەوە بۆ مووچە نایاسایەکان دەکرێت و ھەر کەسێک بەپێی پلەی خۆی مووچە وەردەگرێت و ئەو کەسانەی کە بە شێوەیەکی ناسایاسی بە پلەی بەرزتر لە خۆیان خانەنیش کراون دەگەرێ درێنەوە سەر پلەکانی خۆیان، باشترین کارە بۆ کەم کردنەوەی پلە بالاکان، پرۆژە یاسای چاکسازی لە چەند ماددەلە خۆ دەگرێت، پێداچوونەوە بۆ خانەنیشان و شەھیدان و پێشمەرگە، لێژنەی تایبەتمەند دروست کراون بۆ جێبەجێ کردنی کاری خۆیان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی، ئەو مووچەی کە بەشێوەیەکی نایاسای وەردەگیرێت لەلایان ھەرکەسێکەوە دەگەرێندرێنەوە سەر پلەکانی خۆیان مووچە نایاسایەکانیان کەم دەکرێتەوە.


چیا حمید شریف، ئەندامی پەلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پرۆژەی یاسای چاکسازی لە ١ی مانگی ٧ی ساڵی ٢٠٢٠ دەست بەکار دەبێتن و ئێستاش لێژنەی تایبەتمەند راسپێردراون بۆ ئەنجام دانی کاری خۆیان، ئەوانەی کە دژایەتی پرۆژەی یاسای چاکسازی دەکەن باوریان نە دەکرد کە ئەو یاسایە جێبەجێ دەکرێتن بینیان رێگریان لێکرد بۆیە ئێستا  کە جێبەجێ دەکرێت کەوتنە دژایەتی کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی لە زۆنەکەی تر و بینینان بە جێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی سوودمەندبوونی خۆیان لە دەست دەدەن و بۆیە ھەولدەدەن کە ئەو پرۆژەی چاکسازی جێبەجێ نەکرێت و بە رێژەیەکی زۆریش پرۆژەی چاکسازی دەیانگرێتەوە بۆیە رێگری لێدەکەن، ھەروەھا  ھەندێک کەس و لایەن پشتگیری لێدەکەن و دەستیان لەگەلدایە، ھەر کەسێک بەرژەوەندی تێک بچێت ھەولدەدات خەلک لە دژی پرۆژەی چاکسازی ھاندەدەن و پێیان دەلێن کە مووچەکانتان دەبردرێت، بەلام لە راستیدا وا نیە کە بە خەلک دەلێن و دەرمالەی کەس نابردرێت تەنیا ئەو دەرمالانەی ئەو کەسانەی کەشایەنین و نایاساین کەم دەکرێنەوە بۆ پلەکانیان.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2650جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad