English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی Mulan لە ئەیلوولی داهاتوو نمایشدەکرێت
2020-05-30 [11:24 AM]

هەولێر – ZNA


بڕیارە فیلمی سینەمایی Mulan لە 24 مانگی ئەیلوولی داهاتوو لە سینەماکنی جیهاندا نمایشبکرێت.

 

بڕیاربوو ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی مارسی رابردوو نمایشبکرێت، بەڵام بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخستنی هۆڵە سینەماییەکان، نمایشکردنی دواخرا.

 

فیلمەکە بەرهەمی کۆمپانیای ديزنيیە و بەشێوەی Live Action بەرهەمهاتووە و کۆپی نوێی ئەم بەرهەمەیە کە بەشێوەی فیلمی کارتۆنی لە ساڵی 1998 بەرهەمهات.

 

فیلمەکە باس لە ئافرەتێکی چینی دەکات کە لە کاتی جەنگدا خۆی وەک پیاو نیشاندەدات و لەجێگەی باوکیدا دەجەنگێکت کە بەهۆی ئەوەی بە تەمەندا چووە، ناتوانێت شەڕ بکات.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad