English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی كشتوكاڵ داوا لە حكوومەتی عێراق دەكات جوتیارانی كورد قەرەبوو بكاتەوە
2020-05-31 [09:06 AM]

ZNA-هەولێر


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاویش له‌ حكومه‌تی هه‌رێم سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیارانی كورد لە ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆدارێژراو وه‌سفده‌كات و داواش له‌ حكومه‌تی عێراق ده‌كات وێڕای پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه،‌ هاوكات ده‌بێت قه‌ره‌بووی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی جوتیارانیش بكاته‌وه‌.


لە راگەیاندراوێکدا وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوەکردوە سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تائێستا، زیاتر له‌ دوو هه‌زار دۆنم زه‌وی و ده‌غڵودانی جوتیارانی كورد له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان سوتێندراوه‌، سوتاندنی ده‌غڵودانی جوتیارانی كورد له‌ مه‌خموره‌وه‌ تا خانه‌قین پرۆسه‌یه‌كی به‌رنامه‌ بۆ دارێژراوه‌ كه‌ ساڵانه‌ چه‌ندباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

راشیگه‌یاندووه‌، حكومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركووك ئه‌ركی پاراستنی سه‌ر و ماڵی جوتیارانیان له‌و ناوچانه‌ له‌ ئه‌ستۆدایه‌ و ده‌بێت قه‌ره‌بووی زیانه‌كانیش بكرێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 3211جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad