English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێشبینی دەكرێت ئابووری ووڵاتان داببەزێت بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا
2020-05-31 [09:47 AM]

ZNA – هەولێر


گرووپی بانکی نێودەوڵەتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا پێشبینی دەکات، ئابووری وڵاتەکان بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پاشەكشە بكات .

بە جۆرێک لە پێشبینییەکانی بانکەکەدا هاتووە، عێراق و لوبنان لە پێشینەی ئەو وڵاتانەن کە رێژەی هەژاری تێیاندا بەرزدەبێتەوە.

بە گوێرەی داتاکانی بانکەکە، رێژەی هەژاری وڵاتانی ناوچەکە بەرزدەبێتەوە کە لوبنان لە یەکەمی لیستەکەدایە و رێژەی 9.4% بەرزدەبێتەوە عێراقیش لە پلەی دووەم دایە کە رێژەی هەژاری 8% بەرزدەبێتەوە.

سەرەتای مانگی ئایار، بانکی نێودەوڵەتی خەمڵاندبووی کە گەشەی کۆی بەرهەمی ناوخۆی ناوچەکە بە رێژەی 5.1% پاشەكشە دەكات، ئابووری وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بە رێژەی 6.1 دادەبەزێت، هەروەها گەشەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو بە رێژەی 4.7% دادەبەزێت، بەڵام ئابووری وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان کە وزە هاوردە دەکەن ئابوورییەکانیان بە رێژەی 4.3% دادەبەزێت.

 





ئەم هەواڵە 3247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad