English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەكوردستان شوێنە گەشتیارییەكان بەڕووی گەشتیاران دا دەكرێتەوە
2020-05-31 [09:56 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای داخستنی شوێنە گەشتیارییەكان بۆ نزیكه‌ی سێ مانگ ، جارێكی دیكه‌ هاوینه‌هه‌وار و  شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی سنووری پارێزگای ھەولێر به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه‌، به‌ڵام له‌ژێر چاودێری لیژنه‌كانی گه‌شت وگوزار، دەبێ خاوه‌نی رێستورانت و شوێنه ‌گه‌شتیارییه‌كان رێنماییه‌ ته‌ندروستییەكان جێبەجێ بكەن.

بەگوێرەی رێنماییەكان، هیچ گه‌شتیارێك بێ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی ته‌ندروستی رێگه‌ی پێنادرێت ناو شوێنە گەشتیارییەكان، به‌رده‌وامیش گۆڕه‌پان و شوێنی دانیشتن و رێستورانته‌كانی به‌ ده‌رمانی دژه‌ڤایرۆس ده‌ڕشێنرێن.

لەم چەند ساڵەی دواییدا گه‌شت وگوزار له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ بوژانه‌وه‌ی خێرادابوو، بەڵام كۆرۆنا دۆخه‌كه‌ی گۆڕی و زیانی زۆری به‌م كه‌رته‌ گەیشتووە. كردنه‌وه‌ی شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كان هه‌نگاوێكه‌ به ‌ئاراسته‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی ژیان و جوڵەی گەشت وگوزار.

 





ئەم هەواڵە 4402جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad