English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری نێوخۆی ئێران: زیاتر لە ٢٠٠ خۆپێشاندەر کوژراون
2020-05-31 [11:34 AM]

ZNA - هەولێر


عەبدولڕەزا رەحمانی فەزڵی وەزیری، نێوخۆی ئێران دەڵێت لە تێکهەڵچوونەکانی پاییزی رابردووی ئێران ٢٠٠ هەتا ٢٢٥ کەس بە تەقەی پۆلیسی ئێران کوژراون.  

بە گوتەی وەزیری نێوخۆی ئێران، 20 لەسەدی خۆپیشاندەرە كوژراوەكانیان بە شەھید لەقەڵم داوە، چونكە ئەوان بە‌بێ ھیچ ھۆكارێك لە لایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە لەسەر شەقامەكاندا كوژراون.

ئەو دانپێدانانەی حكومەتی ئێران بە كوشتنی خۆپیشاندەران لە كاتێكدایە، پێشتر رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژەیان بە كوشتنی نزیکەی ھەزار خۆپیشاندەر و بریندار بوونی زیاتر لە 6 ھەزاری دیکە کردبوو، بەڵام ئێران ئەم هەواڵانەی بەدرۆ خستبۆوە.

پاییزی ساڵی رابردوو، دوای گرانکردنی نرخی بەنزین لە لایەن حکومەتی ئێرانەوە، خەڵکی ئەم وڵاتە لە زۆربەی شارەکان رژانە سەر شەقامەکان و دژی دەستەڵات دروشمیان دا.

خۆپێشاندانەکانی ئێران پچڕانی هێڵی ئینترنێت و کوژران و برینداربوون و دەستبەسەرکرانی هەزاران کەسی لێکەوتەوە.





ئەم هەواڵە 2980جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad