English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاگەیندراوێک لە پارێزگای هەولێرەوە
2020-05-31 [12:35 PM]

ZNA-هەولێر


 

ئەمڕۆ 2020.5.31، بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا بڕیاردرا:-

لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو 2020.6.7 دووبارە دەست دەکرێتەوە بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی (بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵ)ی، بۆئەو مەبەستە داوا لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە دەکەین کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.5.31





ئەم هەواڵە 4789جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad