English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سارا چاوشلی: پالپشتی جێبەجێ کردنی پرۆژە چاکسازی دەکەین
2020-05-31 [06:04 AM]

ZNA-ھەولێر



ئەندامێکی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان رایگەیاند، پڕۆسەی چاکسازی هەنگاوێکی گرنگە و دەسکەوتە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە وەك فراکسیۆنی پارتی گەشە پێدانی تورکمان، پشتگیری هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، پالپشتی جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەین.

سارا‌ دلشاد چاوشلی، ئەندامی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئێمە وەك فراکسیۆنی پارتی گەشە پێدانی تورکمان، پشتگیری هەنگاوەکانی حکومەتی هە رێمی کوردستان دەکەین، پالپشتی جێبەجێ کردنی پرۆژە یاسای چاکسازی دەکەین، ھەروەھا نابێت هیچ کەس و لایەنێك لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی تەسکی حزبی و شەخسی خۆی ڕێگری و دژایەتی لە پڕۆسەی چاکسازی بکات.

ئەندامی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان گووتی: پڕۆسەی چاکسازی هەنگاوێکی گرنگە و دەسکەوتە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە بەجێبەجێ کردنی یاسای چاکسازی لە ئێستا دا دەبێتە هۆی زیادکردنی داهات و پارەیەکی زۆر بۆ خەزێنەی گشتی دەگەڕێتەوە ئەو بارگرانەی ئابووریەی کە ھەیە کەم دەبێتەوە لە سەر شانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ئەمەش لە بەرژەوەندی هاولاتیانی کوردستان و خەلکی شایستە و دادپە روەری و یەکسانی تارادەیەکی باش دێتە کایەوە.

سارا‌ دلشاد چاوشلی، ئەندامی پەرلەمان کوردستان لە فراکسیۆنی پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پرۆژە یاسایی چاکسازی لە ڕێکەوتی مانگی ۷ ی ئەم ساڵ دەخڕێتە بواری جیبەجێ کردن وە هەر وەزارەتێک بەگوێرەی ئە وماددانەی کە یاساکە جێبەجی دەکات، چونکە ئە ویاسایە بە رێکەوتن لە گە ل فراکسیۆنەکان پەسندکرا.


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 1780جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad