English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتینیۆ دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ 
2020-05-31 [06:19 AM]

ZNA- ھەولێر 



جۆزێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی تۆتنھامی ئینگلیزی رای خۆی لەسەر پەیوەندی کردنی فیلیپ کۆتینیۆ بە یانەی تۆتنھام لەماوەی داھاتوو دەربڕی . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی تۆتنھام ئارەزوو دەکات کۆتینیۆ  لەماوەی داھاتوو پەیوەندی بە یانەکەیان بکات ، بەڵام مۆرینیۆ دەڵێت ، یانەی تۆتنھام ناتوانێت مووچەی کۆتینیۆ لە ئەستۆ بگرێت . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، کۆتینیۆ ساڵانە ١٥ ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە وەردەگرێت ، ئەمەش لەگەڵ سیاسەتی ئابووری یانەی تۆتنھام ناگونجێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، پێدەچێت یانەی نیوکاسل ئەو یانەیە بێت کە کۆتینیۆ رووی لێ دەکات ، چونکە دوای کڕینی یانەکە لەلایەن وەربەرھێنەرە سعودییەکان ، پۆکیتنیۆ دەبێتە راھێنەری یانەکە و یەکێک لە ئامانجەکانی پۆکیتنیۆ گرێبەستە کردنە لەگەڵ کۆتینیۆ . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3961جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad