English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیحسان ئامێدی: حکومەت دەبێت بەزووترین کات دەست بە چاکسازی بکات
2020-05-31 [07:53 AM]

ZNA- هەولێر


پاش ئەوەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەکاربوون و سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی بڕیاری دا چاکسازی بکات ئێستا کاتی ئەوچاکسازییە نزیکبوویتەوە دەکرێت.


ئیحسان ئامێدی، بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و راگەیاندی خانی بەئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مەسروور بارزانی لە راگەیاندنی بەرنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە چاکسازی لە کارە هەرە پێشەکانی کابینەکەی دەبێت خەلک چاوەڕێ ئەوە دەکات ئەو بەرنامەییە بە زووترین کات جێ بە جێ بێت چونکە لە بەرژەوەندی خەڵکادایە.


ئیحسان ئامێدی گووتی: بەجێبەجێ کردنی پرۆژەی چاکسازی زۆرێک لە کێشە و گرەفتەکانی ئیداری و دارایی چارەسەر دەبن و داهاتێکی زۆریش بۆ خەزێنەی دەولەت دەگەرێتەوە چونکە پێشتر زۆر هەلە لە پرۆسەی بەرێوەبرن هەرێم دا دورست بووینە زۆرێک لە خەڵک بە ناحەق پلە و پارەی وەرگرتووە ئەمەش هیچ گونجاو نیە لە گەل هیچ سیستەمێکی حکومڕانیدا بۆیە زۆریش پێویستە بە زووترین کات چاکسازی بکرێت.

 

هەروەها ئیحسان ئامێدی بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی خانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی خستەروو گووتی: دورشمی ئێمە کوردستانێکی بەهێزبوو ئەمەش پێویستی بە حکومەتێکی بەهێزەی پێویستە کەسانی بەهێزە، مەسروور بارزانی ئەو کەسە بەهێزە کە دەتوانێت چاکسازی بکات بۆیە نابێت چێتر ئەو پرۆسەیە داوابخات بە زووترین کات چاکسازی بکات.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 922جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad