English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
قەدەغەی هاتووچۆ لەتەواوی هەرێمی كوردستان راگەیێندرا
2020-06-01 [08:33 AM]

ZNA - هەولێر


بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، لە كاتژمێر 6ی ئێوارەی ئەمڕۆ قەدەغەی ھاتووچۆی تەواو لە ھەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و تا 6/6/2020 بەردەوام دەبێت.

ھێمن قادر، جێگری پارێزگای ھەولێر گوتەبێژی ژووری ئۆپەراسیۆن، بە K24 راگەیاند: "وەك لە بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی پێكراوە، قەدەغەی تەواوی ھاتووچۆ دەستپێدەكات و ھەموو شوێنەكان دادەخرێن، تەنھا عەلوەكان و نانەواخانەكان دەكرێنەوە و دەتوانن بەشێوەی دیلێڤەری لە كاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ كاربكەن".

قادر گوتیشی: "سەرجەم شوێنەكان دادەخرێن، دۆخەكە مەترسیدارە و ئێستا سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نادیارە، بۆیە باشترین رێگە بۆ ھاووڵاتییان خۆپارێزییە و پێویستە پابەندی رێنماییەكان بن".

جێگری پارێزگای ھەولێر روونیشی كردەوە:  "بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ داواكاری گشتی لەسەر ھێڵ دەبێت، ھەركەسێك پێشێلی بڕیارەكە دەكەن، یان پڕوپاگەندە دژی رێنماییەكان بڵاودەكەنەوە بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت".

 





ئەم هەواڵە 3529جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad