English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەترسی خۆپیشاندەران ترەمپ و خێزانەكەی خۆیان حەشار داوە
2020-06-01 [08:51 AM]

ZNA - هەولێر


بەهۆی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ شوێنی پاراستنی سەرۆک لە ژێرزەمینی کۆشکی سەرۆکایەتی ئەمەریکا گوازرایەوە.

CNN بڵاوی كردەوە:" شەوی هەیینی رابردوو، سەرۆکی ئەمەریکا و میلانیا ترەمپ و بارۆنی کوڕیان نزیکەی کاتژمێرێک لەو ژێرزەمینە ماونەتەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی شکاندنی بەربەستەکانی کۆشکی سپی و نزیکبوونەوەیان لە کۆشکەکە، شەوی هەیینی 29-5-2020 هێزی نهێنیی کۆشکی سپی، ناچاربوون ئەو رێوشوێنەبگرنەبەر.

دۆناڵد ترەمپ، لە توویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد بۆ پاراستنی کۆشکی سپی پشت بە پاسەوانی نهێنی دەبەستێت، گوتیشی چەک و سەگەکان لەنێو دەرگاکانی کۆشکی سپی چاوەڕێی نزیکبوونەوەی خۆپیشاندەران دەکەن.

ماوەی چەند رۆژێکە بەهۆی کوشتنی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپیپێست، کە بەبەرچاوی کامێراکان و خەڵکەوە بۆ ماوەی نۆ خولەک قاچ لەسەر ملی دادەنێت، تاوەکو هەناسەی دەبڕێت و دواتر لە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات، بەدرووشمی "ژیانی رەشپێستەکان گرنگە" خۆپیشاندانی تووندوتیژ لە چەندین شاری ئەمەریکا دەستیپێکردووە و بەردەوامە، بۆ رێگریکردنیش لە تەشەنەسەندنی زیاتری خۆپیشاندانەکان، قەدەغەی هاتووچۆ لە چەند ویلایەتێکی ئەمەریکا راگەیەندراوە.

 





ئەم هەواڵە 7390جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad