English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك وەزیرانی عیراق: تەنیا وەزارەتی تەندروستی دەتوانێت ئاماری توشبوانی كۆرۆنا بڵاو بكاتەوە
2020-06-01 [09:32 AM]

​ZNA - هەولێر


مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریداوە تەنیا وەزارەتی تەندروستی عێراق دەسەڵاتی راگەیاندنی دۆخ و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە.

رۆژانە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە، هاوکات حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە ئامارەکان بڵاودەکاتەوە، وێڕای ئەوەی لە پارێزگاکانی عێراقیش رۆژانە ژمارەی تووشبووان بڵاودەکەنەوە.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا260 کەس تووشی کۆرۆنا بوونە، 46 تووشبوو چاکبوونەتەوە، 10 کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە.

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 6439 کەس، 3156 نەخۆش چاکبوونەتەوە و 205 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 





ئەم هەواڵە 5296جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad