English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندان و پێکدادان گه‌یشته‌ بەردەم کۆشکی سپی
2020-06-01 [10:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکاندا لەسەر کوژرانی جۆرج فلۆید، پۆلیس لەبەردەم کۆشکی سپیدا بەسەر خۆپیشاندەراندا گازی فرمێسکڕژێنی ڕشت، هەروەها بۆ ڕاگرتنی کاری تێکدەرانە و خۆپیشاندانەکان لەسەر توندوتیژی پۆلیس، قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە شارە گەورەکانی ئەمەریکادا ڕاگەیەندرا.

ڕووبەڕوبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس و کارە تێکدەرەکان بۆ شەشەمین ڕۆژ لە ئەمەریکا بەردەوام بوون.

پەیامنێرانی دەزگای هەواڵی فرانس پرێس ئاماژەیان بەوەدا گازی فرمێسکڕژێن بەکارهێندراوە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران کە لەبەردەم کۆشکی سپیدا کۆببوونەوە.

فەرمانڕەوای ویلایەتەکان داوایان لە هاوڵاتیان کرد بەشێوەیەکی ئاشتیانە توڕەیی خۆیان لەسەر کوژرانی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسەوە دەرببڕن، قەدەغەکردنی هاتوچۆ بە شەولە زۆر شوێن لەوانەش واشنتن و لۆس ئانجلس و هیوستن ڕاگەیەندرا.

دوای ئەوەی لەنزیک کۆشکی سپی خۆپیشاندان کرا، ڕۆژی یەکشەممە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە واشنتن ڕاگەیەندرا.

سەرۆکی شارەوانی واشنتن مۆڕیل پاوەرز لە تویتەر نوسیویەتی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە کاتژمێر 23:00 ڕۆژی یەکشەممەوە دەست پێدەکات تاوەکو کاتژمێر 6:00 ڕۆژی دووشەممە، ئەوەشی خستەڕوو فەرمانی بە بڵاوکردنەوەی سوپای گاردی نیشتیمانی کردووە بۆ پشتیوانیکردن لە پۆلیس.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە سەدان کەس لەبەردەم کۆشکی سپی گردبوونەوە. پەیامنێرانی فرانس پرێس دەڵێن هەندێک لە خۆپیشاندەران بوتڵی ئاویان گرتۆتە پۆلیس.

 

voa





ئەم هەواڵە 2656جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad